نیسان 15, 2021 03:22 Asia/Tehran
  • ھەواڵدەریی عێراق باسی گیرانی موشەک لە فڕگەی ھەولێری کرد

ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق باسی گیرانی موشەکێکی کرد لە فڕگەی ھەولێری ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە.

لەم ئاراستەیەدا فەرمانگەی دژەتیرۆری عێراق ھەواڵی کەوتنی موشەکێک لە فڕگەی ھەولێری پشتڕاست کردووەتەوە.

ئەمەو لە لایەکی ترەوە کەناڵی ھەواڵیی ئەلجەزیرەش وای بڵاو کردووەتەوە کەدەنگی قیژۆکی کونسولخانەی ئەمریکا لە شاری ھەولێریش دوای ئەو ھێرشە موشەکییە بەرز بووەتەوەو تەواوی ئەو ڕێگایانەی کە دەچنەوە سەر ئەم بینایەی ئەمریکا داخراون و لە ئێستادا تەواوی گەشتە ئاسمانیەکانی فڕۆکەخانەی ھەولێریش پەکیان کەوتووە.

ھەواڵدەریی «شەفەق نیوز» سەر بە پارتی دیموکراتیش پاش چارەکێک دوا کەوتن باسی کەوتنی موشەک لە فڕگەی ھەولێری کرد.

بە پێی ئەو وێنەو گرتەیانەی کە لە «سابرین نیوز»ەوە سەبارەت بەم ھێرشە بڵاو بوونەتەوە، ئاگر بڵێسە دەستێنێ و دووکەڵەی تەقینەوەکەش ئەو شوێنەی داگرتووە.

وەزارەتی نێوخۆی ھەرێمی کوردستانیش وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو ھێرشەی سەر فڕگەی ھەولێر ڕاگەیاندنی وردیاتی زیاتری لەم پەسوەندییەدا خستووەتە کاتێکی تر.

جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی شەوانی ڕابردووش سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ھێرشی سەر بنکەیەکی سیخوڕیی موسادی ڕژێمی زایونییان کرد لە ھەولێردا کە ئەمەش کوژران و بریندار بوونی لانیکەم دە ئەفسەری لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ