فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا سنووری ناحیه‌ی شیلادزێیان بۆردومان کرد
نیسان 24, 2021 10:04 Asia/Tehran
ئێوارەی دوێنێ ھەینی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا بۆردومانی ده‌ڤه‌ری نێروه و ڕێکانیان له سنووری ناحیه‌ی شیلادزێیان کرد.
په‌یامنێری کوردستان تیڤی له شیلادزێوە رایگەیاند : به ئه‌گه‌ری هه‌بوونی بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆردومانی ده‌ڤه‌ری نێروه و ڕێکانیان بۆ جارێکی تر ده‌ستپێکرده‌وه.
گوتیشی: تائێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌کان نه‌زانراون.
هه‌روه‌ها گوتیشی: فڕۆکه‌کان به ئاسمانی شیلادزێدا سوڕاونەوە و ئه‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوکێی لای دانیشتووانه‌که‌ی دروستکردووه.