گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەکاتەوە
May 01, 2021 18:02 Asia/Tehran
لە رۆژی سبەی یەک شەممەوە گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەپێچەوانەوە دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی خشتەیەک کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە، بریارە سبەی یەک شەممە سەعات 3 و 30 دەقیقەی دوانیوەڕۆ یەکەمین گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان فرۆِکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەپێچەوانەوە دەستپێدەکاتەوە.
دەستپێکردنەوەی ئەو گەشتانە لەکاتێکدایە لەمانگی دەی ساڵی 2020وە بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا ئەو گەشتانە راگیرابوون.