وشداریی فەرماندەرێکی پێشمەرگە لە بارەی پەلامارەکانی داعش
یەکێک لە فەرماندەرانی ھێزەکانی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان لە ئاستی ئامادەیی گروپی تیرۆریستیی داعش بۆ جێبەجێ کردنی ھەڵمەتی نوێ لە پارێزگەی نەینەوا وشداریدا .
بە پێی راپۆرتی رۆژی شەممەی ھەواڵدەریی سپۆتنیکی روسیا ، سیروان بارزانی لە فەرماندەرانی پیشمەرگە لە بەرەی مەخموور - ئەلکەویر لە پارێزگەی نەینەوا بە ئاماژە بە لەژێرچاوەدێری گرتنی ھاتوچووی تیرۆریستانی داعش گوتی ، ھەندێ زانیاریی باس لەوەدەکەن داعش بە نیازی ئەنجامدانی ھەڵکەتی نوێیە .
بارزانی گوتیشی ، ھەڵمەتی ئەم دواییانەی دژی داعش ، ئەم گروپە تیرۆریستیەی لاواز کرد بەڵام ئەوان بە ھێزێکی زیاترەوە گەڕاونەوە و لە ھەوڵی ئەوەدان بۆ جارێکی دیکە ریزەکانی خۆیان رێک بخەن و بگەڕێنەوە بۆ ئەشکەوت و حەشارگەکان کە لە رابردودا بۆردومان کرابوون .
ھێزەکانی ئەرتەش و حەشدی شەعبی لە رۆژانی رابردوودا ھەڵمەتێکی ھاوبەشیان لە دژی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش لە چەند ناوچەی باکووری ئەم وڵاتە ئەنجامدا .