فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنوورەکانی شیلادزێیان بۆردومان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i397035-فڕۆکە_جەنگیەکانی_تورکیا_سنوورەکانی_شیلادزێیان_بۆردومان_کرد
‌ تورکیا به‌رده‌وامه‌ لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی هه‌رێمی‌ کوردستان و هەر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئەمڕۆ سەر لە بەیانیی به‌ فڕۆکه‌ ناوچە سنوورییەکانی شیلادزێی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدیان تۆپباران کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2021 14:29 Asia/Tehran
  • فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سنوورەکانی شیلادزێیان بۆردومان کرد

‌ تورکیا به‌رده‌وامه‌ لە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی هه‌رێمی‌ کوردستان و هەر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئەمڕۆ سەر لە بەیانیی به‌ فڕۆکه‌ ناوچە سنوورییەکانی شیلادزێی سه‌ر به‌ قه‌زای ئامێدیان تۆپباران کرد.

بەپێی ھەواڵی  سپی میدیا ، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی ئایار له‌لایه‌ن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوه‌ تۆپبارانی دەوروبەری شاخی کوره‌ژارە له‌ سنوری ناحیه‌ی شیلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک کرا، هاوکات بەهۆی بۆردومانەکەوە دانیشتوانی ناوچەکە  ناوچەکەیان چۆڵکردووە. 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بۆردومانەکە هیچ زانیارییەک نەزانراوە و ترس و دڵه‌ڕاوکێی زۆر له‌لای هاوڵاتیانی ناوچەکە دروستبووە.