چۆڵکرانی 47 گوندی پارێزگەی دهوک بە هۆی پەلامار و دەستدرێژیەکانی تورکیا
میدیاکان باسی چۆڵکرانی دەیان ناوچەی ئاوەدانی هەرێم دەکەن دوا بە دوای پەلامار و هێرشەکانی سوپای تورکیا .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، لە ئەنجامی پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیا لە 37 رۆژی رابردوودا بۆ سەر ناوچە سنووریەکانی پارێزگەی دهوکی باکووری هەرێمی کوردستان ، بە گشتی 47 ئاوایی چۆڵکراون .
ماڵپەڕی ئەحواڵ بە گێڕانەوە لە ئەندام پەرلەمانێکی پارتی دیموکراتی کوردستان نووسی ، ئەرتەشی تورکیا بە هاتنە نێو گوندە چۆڵبووەکانی هەرێم دارو دەرەختەکانی ئەو ناوچانە دەبڕێتەوە و ئەیدا بە کۆمپانیاکانی چێوفرۆشی .
ئەم ئەندام پەرلەمانەی هەرێمی کوردستان گوتیشی ، لە لادێ چۆڵکراوەکان هێزەکانی تورکیا بازگەی پشکنینیان داناوە و هاتوچۆکان کۆنتڕۆڵدەکەن .
لە رۆژانی رابردوودا پەلامارە ئاسمانیەکانی تورکیا لەسەر چیای ستراتژیکی مەتینا چڕ بووەتعوە و شارۆکە مەدەنیەکانیش کەوتوونە بەر پەلامار .
بە گوێرەی ئەم راپۆرە نزیکەی 185 کیلۆمەتری دووجا دارمیوە لە مەتینا سوتێندراون ، چەندین رانەمەڕی گوندنشینان لەبەین چوون و زەوی و زار و کێڵگەکانیش ئاگریان تێبەردراوە .