لە ھەرێمی کوردستان ،لە رۆژانی جەژن دا پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە
تهمووز 17, 2021 08:00 Asia/Tehran
ماڵپەڕێکی جیهانیی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە رۆژانی جەژنی قوربان دا پلەی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە.
ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرمای ناوچەکانی گەرمیان بەرزدەبێتەوە بۆ نزیکی ٥٠ پلەی سیلیزی.
ئەو ماڵپەڕە ئەوە دەخاتەڕوو کە پلەی گەرمای شارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان نزیک دەبێتەوە لە ٤٥ پلەی سیلیزی.
دەربارەی بەردەوامی ئەو گەرمایە ئەو ماڵپەڕە باس لەوە دەکات کە سەرجەم رۆژانی جەژن پلەی گەرمای ھەرێمی کوردستان بەرزدەبێت.