ئاژانسی زانیاری تێوەگلانی لە کاری نایاسایی رەتدەکاتەوە
ئاژانسی ھەواڵگریی زانیاری ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەک دا تێوەگلانی لە کاری نایاسایی و قاچاخچێتی رەتکردەوە .
ئاژانسی ھەواڵگریی زانیاری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە هه‌واڵی بێ بنه‌ما له‌سه‌ر ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆری سه‌ر به ئاژانسەکەیان بڵاودەکرێتەوە و ده‌یانلکێنن به هه‌ندێک کاری نه‌کراوه‌وه، بۆیە "لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گومانه‌کانی خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات، یه‌کێکه له ئه‌رکه له پێشینه‌کانمان و رێگه ناده‌ین ناوی ئاژانس بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی هیچ که‌سێک به‌کاربێت. به‌ڵێنتان پێ ده‌ده‌ین هه‌رکه‌سێک له هه‌ر پله و پایه‌یه‌کدا بووبێت تێوه‌گلابێت له تاوان و کاری نایاسایی، ده‌ستگیر ده‌کرێت، راپێچی به‌رده‌م یاسا ده‌کرێت".
ھەروەھا دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر (CTG) رونکردنەوەیەکی لەبارەی تۆمەتبارکردنیان بە "کاری نایاسایی و قاچاخچێتی" بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، ماوەی چەند رۆژێکە ھێرشی ناڕەواو بێبنەما دەکەنە سەر ھێزەکەیان و بە "ئەجێنداو مەرامی تایبەتی بوختانمان بۆ ھەڵدەبەستن، لەکاتێکدایە ئێمە پەیوەندییمان بەھیچ کارێکی نایاسایی و قاچاخچێتی و سەرانەوەرگرتن نیەو نەبوە، بەڵکو ڕاستیەکە ئەوەیە ھەندێ کەسی نابەرپرس لەدەرەوەی ویستی ئێمەو بەخواستی چەند کەسێکی یاساشکێن و دوور لە دەسەڵاتی ئێمە ناو و ناوبانگی ئەم دەزگایەی بەکارھێناوە".