ته‌مووز 26, 2021 18:29 Asia/Tehran
  • فەرماندەی باڵای هێزەکانی پێشمەرگەی ھەرێم:​​​​​​​بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ناوچەکەی نائەمن کردووە

فەرماندەی میحوەری پێشمەرگەی گوێڕ-مەمخمووری هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، دەڵێت بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستانی هۆکاری نائمنییە. ناوبراو جەختی کردەوە هێزەکانی پێشمەرگە پێویستیان بە چەکی نوێیە لەوان درۆنی جەنگی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری پێشمەرگەی گوێڕ-مەمخمووری هێزەکانی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا بۆ گۆڤاری ئینگلیزی زمانی عەرەب نیووز داوای کرد وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتگیرییە سەربازییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە زیاتر بکەنەوە.

 

سیروان بارزانی لەبارەی پێکدادانی سەربازی چەکدارانی پەکەکە و هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: کێشە ئەمەیە کە ئەم هێزانە لەناو خاکی هەرێمی کوردستانی عێراقدان و ناوچەکەیان نائەمن کردووە. پەکەکە بیانوو دەداتە دەست تورکیاوە بۆ ئەوەی هێزە بێنێتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

ناوبراو ڕاشیگەیاند پێوەندییەکانمان لەگەڵ سعوودیا باشە و هەرێمی کوردستان بەدوای دوورنواڕی ئابووری و فرەچەشن کردنی سەرچاوەکانی داهات و دوور کەوتنەوە لە تاکەسەرچاوە واتە گرێداراوی بە نەوتە .

سیروان بارزانی دەڵێت ئاسایشی ناوچەکە گرینگترین هۆکارە بۆ دروست بوونی ئاسوودەیی ئابووری.

سەرپەیڤ