سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەییشتە بریتانیا
«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بریتانیا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بریتانیا و بڕیارە 17ی ئەم مانگە لەگەڵ «بۆریس جۆنسن» سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه «نێچیرڤان بارزانى» سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، به سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته له‌نده‌نى پایته‌ختى شانشینى یه‌کگرتوو.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بارزانی له میانى سه‌ردانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ «بۆریس جۆنسۆن» سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه، به‌رگرى و به‌رپرسانى دیکه‌ى بریتانیا کۆده‌بێته‌وه و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنى بواره‌کانى هاریکارى و هاوبه‌شیى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ بریتانیا، شه‌ڕى دژى تیرۆر، دۆخ و سه‌قامگیریى عێراق و ناوچه‌که به‌گشتى تاوتوێ ده‌که‌ن.