شاندێک لەبەغداوە ده‌چێته هەڵەبجەو چارەنوسی پارێزگاکە یەکلادەکاتەوە
لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق شاندێکی باڵای وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی بۆ عێراق بەدواداچونی ڕێکارەکانی تەواوکاریی بەپارێزگابونی شارەکە سه‌ردانى پارێزگای هەڵەبجە دەکات.
د.ئارام قادر کۆکۆیی ڕاسێردراوی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ بەدواداچونی کارەکانی تەواوکاریی بەپارێزگابونی هەڵەبجە لەلێدوانێکی تایبەتدا به میدیای شارپرێسى وت:"شاندێکی باڵای وەزارەتی پلاندنانی حکومەتی عێراق سبەی دەچێته پارێزگای هەڵەبجەو چەند ڕۆژێک دەمێنێتهوهو لێکۆڵینەوەو بەدواداچون بۆ ڕێکارەکانی بەپارێزگابونی شارەکە دەکەنو لەڕوی ئیداریی‌و جوگرافیی‌و سنورەوە، بڕیاری کۆتایی لەبارەی پارێزگاکەوە دەدەن".
بەرپرسەکەی سەرۆکایەتی کۆمار ئەوەشی ڕونکرده‌وه، "شاندەکە بەسەرۆکایەتی د.محەمەد محسن بەڕێوەبەری گشتی پەرەپێدانی هەرێمایەتیو ناوچەیی لەوەزارەتی پلاندانان‌و ئەندامێتی ژمارەیەک لەگەورە بەرپرسانی وەزارەتەکە دەبێت‌و لەسەرجەم وردەکاریەکانی ڕێکارەکان دەکۆڵنەوەو کۆبونەوەی چڕ لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی شارەکە دەکەنو کۆنوسی کۆتایی خۆیان دەدەنە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کە ئەم کۆبونەوەیە کۆتا کۆبونەوەی بڕیاردان لەڕێکارەکان دەبێت".
ئێستاکه هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید پێکدێت له(37) گهڕهکو (132) کۆڵان‌و ڕوبه‌ره‌که‌شی بریتیه له(1599)کم چوارگۆشه‌و ژماره‌ی دانیشتوانیش (117661)که‌سه، (چوار) ناحیه‌ی هه‌یه‌و 83 که‌رتی هه‌یه‌و 124 گوندی هه‌یه.
زیاتر له‌حه‌وت ساڵه بڕیارى به‌پارێزگا بونى هه‌ڵه‌بجه دراوه‌و تائێستا به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه نه‌خراوه‌ته ڕیزبه‌ندى پارێزگاکانى عێراق‌و به‌فه‌رمیش وه‌ک پارێزگایه‌کى عێراق له‌هه‌رێمى کوردستان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ناکرێت.