ئه‌یلوول 26, 2021 18:46 Asia/Tehran
  • یەکگرتووی ئیسلامى: کۆنگرەکەى هەولێر دوژمنکارانەیە بەرامبەر بە هەرێم

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی کۆنگرەی (السلام والاسترداد) نیگەرانى خۆى راگەیاندو ئاماژەى بەوە کردوە کە ئەم کۆنگرەیە "پیلانگێڕانە" بووە و کەسانێکی "نەکراو و ناحەز بەدۆزی رەوای گەلەکەمان" رێکیان خستووە.

لە راگەیێندراوێکدا، ئەنجوومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاندوە"جێگەی داخە کە لە پایتەختی هەرێمی کوردستاندا، کۆنگرەیەکی پیلانگێڕانەی ئاوا ببەسترێ لەلایەن کەسانێکی نەکراو و ناحەز بە دۆزی رەوای گەلەکەمان، بەناوی کۆنگرەی ئاشتی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ قەوارەی داگیرکاری ئیسرائیل.

"یەکگرتووی ئیسلامى ئیدانەی بەڕێوەچوونى ئەو کۆنگرەیە دەکات و ئاماژەى بەوە کردوە، بەتووندی ئەو کارە پیلانگێڕییە مەحکوم دەکەن و بە هەنگاوێکی دووژمنانەی دەزانن بۆ ناشرینکردن و تێکدانی دۆستایەتی گەلانی ناوچەکە و یەکسانکردنی ستەمکار و ستەملێکراو."

هەروەها یەکگرتوو پێشیوایە کە کۆنگرەکە دەبێتە پاساو بۆ پەلامارێکی دیکەی ناحەزانی هەرێمی کوردستان و ئەزموونەکەی و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە "چاوکراوەتربن و رێگەنەدەن هەرێمەکەمان ببێتە مەیدانی ململانێی خەڵکان و مۆڵگەی پیلانگێڕی لەسەر حیسابی مافی میلـلەتەکەمان.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو، کۆنگرەیەک بە بەشداری نزیکەى 300 کەسایەتی عەشایەری سونە و شیعەی عێراق لە شارى هەولێر کۆنگرەیەکیان بەناونیشانى "کۆنگرەی ئاشتی و چاکبوونەوە"ئەنجامدا، بەڵام لە راگەیەنراوی کۆتایی کۆنگرەکەدا ئەو کەسایەتیانە داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیل کرا وەک ژمارەیەک وڵاتی دیکەى عەرەبی کە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردوەتەوە.

سەرپەیڤ