فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا ھەمیسان ھەرێمی کوردستانیان بوردومان کردەوە
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا جارێکی تر ناوچەگەلێکی ھەرێمی کوردستانیان بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، بوردومان کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەشنیم، لە ڕەوتی ھێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی «چەمچەماڵ» لە پارێزگای سلێمانیی ھەرێمی کوردستان، دوو کەسی سڤیل لەوانە ئافرەتێک بریندار بوون.
تورکیا لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەلێک جار بە بیانووی سەرکوت کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە»، سنووری عێراقی بەزاندووە.
ئەم دەست درێژکارییانە بەردەوام لەگەڵ کاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق و وڵاتانی دیکەی جیھان بەرەوڕوو بووەتەوە.
نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق لەم دواییەدا وێڕای ئیدانەکردنی دەست درێژکارییەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق ڕایگەیاند: ھێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی بەغداو بەزاندنی یاساوڕێساو داب و نەریتە نێونەتەوەییەکان دێتە ئەژمارو بە پێچەوانەی پەیوەندیی دراوسێیەتییە.