رۆژانە 193 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە دەکرێ
کانونی دوھەم 04, 2026 19:11 Asia/Tehran
بەپێی داتای کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە رۆژانە 193.5 هەزار بەرمیل بووە و کۆی گشتیی بڕە هەناردەکراوەکەش لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥دا، گەیشتووەتە ٥ ملیۆن و ٥٩٩ هەزار و ٥٢٧ بەرمیل.
لە سێ مانگی کۆتایی ٢٠٢٥دا سۆمۆ رۆژانە تێکڕا ٢١١ هەزار بەرمیل نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانی هەناردە کردووە.
کۆی گشتیی نەوتی هەناردەکراوی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کانوونی یەکەمدا لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە گەیشتوەتە ١٠٦ ملیۆن و ٤١٧ هەزار و ٥٧٥ بەرمیل کە ١٠٠ ملیۆن و ٤٢٠ هەزار و ٤٨ بەرمیلی لە نێوەڕاست و باشووری عێراق بووە و ٥ ملیۆن و ٩٩٧ هەزار و ٥٢٧ بەرمیلیش لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بووە.