ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان: دوای هەڵبژاردن نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەبێ لەوە تێ بکەن کە ئەرکێکی گەورەیان لەسەر شانە
سەڵاحەدین موحەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە دوای دەنگدانی جەختی لەوە کردەوە کە، دوای هەڵبژاردن نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەبێ پێکەوە کاربکەن، تەحەمولی یەکتریان ھەبێت و لەوە تێبگەن کە ئەرکێکی گەورەی نەتەوەیییان لەسەر شانە.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «سەڵاحەدین موحەممەد بەهائەدین» ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ لەپاش بەشداری کردنی لە ھەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا حەختی کرد: بنەمامان ئەوەیە کە بەشداریی پڕۆسەی دەنگدان بکرێت و ئەوەی کە بێزارە یان بێتاقەتە حەقی خۆیەتی، بەڵام حەقی خۆی نیە کە مافی خۆی و نەوە و منداڵەکانیش بفەوتێنێت، بەشداری کردن چ لەروی یاسایی چ لەروی شەرعی چ لەروی سیاسی پێویستە، بەڵام دیارە بەشداری نەکردن هەڵەیەکی گەورەیە.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان ڕاشیگەیاند: ئەم هەڵبژاردنە روداوێکی گرنگی گەلی عێراقە بەگشتی و بەشداریکردن لە پڕۆسەی دیموکراسی و تاڕادەیەکی باش و ئارام گرینگایەتیی خۆی هەیە، ئومێد هەیە کە تاڕادەیەکی زۆر بە پاکی بەڕێوەبچێت، ئومێدمان وایە گەلانی عێراق بتوانن گۆڕانکاری گەورە لە حوکمڕانی خۆیان بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەسڵ ئەوەیە بەشداری پڕۆسەی دەنگدان بکرێت و ئەوەی کە بێزارە یان بێتاقەتە حەقی خۆیەتی، بەڵام حەقی خۆی نیە کە مافی خۆی و نەوە و منداڵەکانیش بفەوتێنێت، هەڵەیەکی گەورەیە، بەشداریکردن چ لەروی یاسایی چ لەروی شەرعی چ لەروی سیاسی پێویستە و گەلانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بەو بەشداریەیە".
ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی وتیشی : دوای هەڵبژاردن نوێنەرانی کورد لە بەغدا دەبێت پێکەوە کاربکەن، دەبێت تەحەمولی یەکتر بکەن و تێبگەن لەوەی کە ئەرکێکی گەورەی نەتەوەیییان لەسەر شانە و دەبێت پێکەوە ئەنجامی بدەن، هەمو ململانێیەک کە پێویست یان گونجاو بێت یان رێپێدراوبێت لەروی یاسایی و ساسیییەوە کراوە، رەنگە بەزیادیشەوە کرابێت، بەڵام دوای ئەمە دەبێت لە بەغدا هاوکاربن.