تشرینی یه‌که‌م 17, 2021 16:06 Asia/Tehran
  • فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەیەکیان له‌ سیده‌کان بۆردومان کرد

فڕۆکەکانی تورکیا کاتژمێر 9:30 ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه‌ 17 ى 10 ى 2021، بۆردوومانی ناوچە سنووریەکانی چیای به‌ربزینیان له‌ سنووری سیده‌کان کرد.

تەلەڤیزیۆنی کوردستانی TV بڵاوی کردەوە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەماوەی  نیو کات ژمێردا   سێ جار لووتکەی چیای بەربزینیان بەبیانووی ھەبوونی  باره‌گاکانی چەکدارانی پەکەکە، لە نزیک سنوورەکانی ئێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران بەچڕی  بۆردوومان کردووه‌.

بەھۆی ئەوەی کەشوێنەکەش دووری ئاواییەکانە،  زیانەکانی ئەو بۆردومانە تا ئێستاکه‌ نه‌زانراوه‌، ھاوکات وێڕای بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکان بۆ ماوەی دوو ڕۆژە فڕۆکەی چاودێری به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچەکە دەسوورێنەوە.

سەرپەیڤ