نەوەی نوێ و یەکگرتوو لە حکومەتی داھاتووی عێراق دا بەشداری ناکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i402047-نەوەی_نوێ_و_یەکگرتوو_لە_حکومەتی_داھاتووی_عێراق_دا_بەشداری_ناکەن
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و نەوەی نوێ دوێنی هەینی ڕایانگەیاند لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق بەشداری ناکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2021 03:44 Asia/Tehran
  • نەوەی نوێ و یەکگرتوو لە حکومەتی داھاتووی عێراق دا بەشداری ناکەن

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و نەوەی نوێ دوێنی هەینی ڕایانگەیاند لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق بەشداری ناکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی دەنگوباسی فورات، دوو پارتی کوردیی هەرێمی کوردستان واتا یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ  بەشداری نەکردنیان لە پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵیی داهاتوو راگەیاند . 

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دەستەی ڕێبەرایەتی ئەو پارتە  بە ئامادەبوونی سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد و تێیدا  لەسەر بەشدار نەبوونی پارتەکەیان لە حکومەتی داهاتووی عێراق باس و گفتوگۆ کرا و لە ئەنجامدا بەشداری نەکردن پەسەند و واژۆ کرا.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێش پێشتر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە ئەو پارتە لە حکومەتی داهاتووی عێراق بەشداری ناکات و بۆ دەستخستنی پۆستی وەزارەتیش هیچ هەوڵێک نادات.