تشرینی دووه‌م 02, 2021 15:16 Asia/Tehran
  • یەکگرتووی ئیسلامی بەشداری لە دانیشتنی سەرۆکایەتی هەرێم ناکات

وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند بەشداری دانیشتن لە سەرۆکایەتی هەرێم ناکەن.

خەلیل محەمەد لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای حزبەکەی لەبارەى بەشداری لەو کۆبوونەوە کە بڕیارە لایەنەکانی هەرێم لە سەرۆکایەتی هەرێم ئەنجامی بدەن سەبارەت بە پرسی کارکردن لە بەغدا دەڵێت: ئێمە ڕێزی زۆرمان هەیە بۆ دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە، بەڵام لەو دانیشتنانە بەشدار نابین کە لە سەرۆکایەتی هەرێم دەکرێت.

ناوبراو وتیشی: ئێمە دەرگامان لەسەر هیچ لایەنێک دانەخستووە، ئەوەی بێت پێشوازی لێ دەکەین، بەڵام ئێمە بڕیاری خۆمان داوە و ئێمە دیدگای خۆمان هەیە.

یەکگرتوو لە هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق، چوار کورسیی پەرلەمانی بەدەست هێناوە.

سەرپەیڤ