بۆردومانی هەمدیسانی هەرێمی کوردستان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا
تشرینی دووهم 13, 2021 18:33 Asia/Tehran
سەرچاوە عێراقییەکان باسی بۆردومانی هەمدیسانی ناوچەگەلێکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک دەکەن لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانیی تورکیاوە.
سەرچاوە عێراقییەکان ئەمڕۆ رایانگەیاند، تورکیا ئەمرۆ جارێکی تر بە بیانووی وەبەر پەلامار دانی بنکە وبارەگای پە.کە.کە ، شاخ و چیاکانی مەتینا لە نزیک گوندی سەرکلی سەربە شاری ئامێدی پارێزگای دهۆکیان بۆردومان کردووە. ئەم پەلامارە زەرەرو زیانی زۆری لە خەڵکی ناوچەکە داوە.
سوپای تورکیا ساڵانیکی زۆرە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی ئەندامانی پە.کە.کە خەریکی پێشێلکردنی سەروەریی ناوچەکانی باکووری عێراق و سوریایە،ئەوە لە حاڵێکدایە کە کاربەدەستانی سوری و عێراقی ئەم کردەوەی تورکیا وەک داگیرکاری دەزانن.