ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: دۆخی ھەرێمی کوردستان مەترسیدارە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i402812-ئەمینداری_گشتیی_یەکگرتووی_ئیسلامی_کوردستان_دۆخی_ھەرێمی_کوردستان_مەترسیدارە
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاندووە: دۆخه‌که‌ مه‌ترسیداره‌ و پێویسته‌ به‌ زوویی به‌رپرسانی هەرێم بێنه‌ سه‌رخه‌ت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2021 13:37 Asia/Tehran
  • ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان: دۆخی ھەرێمی کوردستان مەترسیدارە

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاندووە: دۆخه‌که‌ مه‌ترسیداره‌ و پێویسته‌ به‌ زوویی به‌رپرسانی هەرێم بێنه‌ سه‌رخه‌ت.

سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەمڕۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر لەسەر خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: پرسی مافەکانی قوتابیان رەوایە و بەشێکە لە پرسەکانی گەنجان و گرژی و ئاڵۆزییەکان کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دروست بووە، ئەبێتە ھۆی تێکدانی ناوەندەکانی خوێندن.

ئەوەشی خستەڕوو، مەترسیەکە لەوەدایە لەم کتەدا ژینگەکە لەبارە بۆ وەرچەرخان بەرەو بوومەلەرزەیەکی سیاسی و تێکەڵ بوو بەهەستی پەنگخواردووی جەماوەر، بۆیە هیوادارم دەسەڵات خێرا بچێ بەدەم داواکانیانەوە و چارەسەری بکات.

ماوەی چەند ڕۆژێکە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە شارەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەلار و ئەمڕۆش لە پارێزگای هەولێر و دهۆک دەستیپێکردوە و خوێندکاران داوای پێدانی دەرماڵەکانیان دەکەن.