حزبە ئیسلامییەکانی ھەرێمی کوردستان لەسەر وانەیەکی پۆلی 10 هاتنەدەنگ
یەکگرتو و بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان دەربارەی وانەیەکی زمان و ئەدەبی کوردی، پۆلی (10) ی ئامادەیی هاتنە دەنگ.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "ناڕەزایەتی توند بەرامبەر ئەوسوکایەتیە دەردەبڕین و بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین بە هیچ پاساوێک بێ ئەدەبی بەرامبەر پێغەمبەرمان بکرێت".
دەزگای زانایان و زانستە شەرعیەکانی یەکگرتوو لە راگەیەندراوێکدا کە ئاراستەی هاوڵاتیان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەموو لایەن و حیزبەکوردستانیەکان و پەڕلەمان وحکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە رایگەیاند:"بەداخەوە لەم هەرێمەدا ڕۆژانە ڕوداو و کارەسات و هەوڵدان بۆ سوکایەتی بە پیرۆزیەکانی مرۆڤ و ئیسلام وموسڵمانان دەکرێت، هەموو دەبینین بە بەرچاوی پەڕلەمان وحکومەت و ئەو هەموو حیزب و ڕێکخراوانەوە سوکایەتی دەکرێت بەپیرۆزیەکان".
لەلایەکی دیکەوە بزوتنەوەی ئیسلامی دەربارەی وانەیەکی زمان و ئەدەبی کوردی، پۆلی (10) ی ئامادەیی هاتە دەنگ و رایگەیاند:"ڕۆژی سێ جار حاشا کردن لە دینی موحەممەد لەوانە و کتێبی (زمان و ئەدەبی کوردی) پۆلی دەیەم لە سەر زاری هەرکەسێ بێت بێ ڕێزییەکی گەورەیە و بەزاندنی هەموو سنورێکی ترسناکە".
لە لایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پڕۆگرامەکانی وەزارەتی پەروەردە لهسهر کتێبى کوردى پۆلى 10 ڕونکردنەوەیهک بڵاودهکاتهوهو ڕایدهگهیهنێت، "بابەتێک لەکتێبی زمانو ئەدەبی کوردی پۆلی (10)ی ئامادەیی ههیه سەبارەت بەدەستەواژەیەک لە(لاوکێ دەروێشی عەڤدی) ڕەخنەی لەسەر هەیە، ئێمە لەئێستادا لەقۆناغی پێداچونەوەین بەسهرجهم پرۆگرامەکانی خوێندندا".لهو ڕونکردنهوهیهدا هاتوه، "بابەتێک لەکتێبی زمانو ئەدەبی کوردی پۆلی (10)ی ئامادەیی سەبارەت بەدەستەواژەیەک لە(لاوکێ دەروێشی عەڤدی) ڕەخنەی لەسەر هەیە".
لهو ڕوهشهوه جهختیکردۆتهوه، ئەو بابەتە لەساڵی 2007وه لەپۆلی (10) لەکتێبی زمانو ئەدەبی کوردی هەیەو نوێ نییە ئەمساڵ دانرابێت، دواتر "ئێمە لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی پڕۆگرامەکان لەئێستادا لەقۆناغی پێداچونەوەین بەپرۆگرامەکانی خوێندن".