دەر کردنی ڤیزەی ئێران بۆ دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i404522-دەر_کردنی_ڤیزەی_ئێران_بۆ_دانیشتووانی_ھەرێمی_کوردستان_دەست_پێ_دەکاتەوە
دەرکردنی ڤیزەی گەشتکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران سەبارەت بە گەشتکارە بیانییەکان لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستی پێ کراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2022 18:06 Asia/Tehran
  • دەر کردنی ڤیزەی ئێران بۆ دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە

دەرکردنی ڤیزەی گەشتکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران سەبارەت بە گەشتکارە بیانییەکان لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستی پێ کراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی سەرکۆنسولگەریی ئێران لە سلێمانی، دەرکردنی ھەموو ڤیزەیەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ شارومەندانی عێراقی بە تەواوی بەلاشەو کۆمپانیاکانی گەشتکاریی چالاک لەم بوارەدا بەس تێچووی تۆمار کردنی زانیاریی خوازیاران لە سیستێمی ڤیزەی ئلێکترۆنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران «ئەوپەڕی بە بایی ٥ ھەزار دینار» نەبێت، بۆیان نییە ھیچ بڕەپارەیەکی تر وەر بگرن.

پێشتر سەرکۆنسولگەریی ئێران لە سلێمانیی عێراق ڕایگەیاند بوو کە بە پێی بەرنامەی وەزارەتی تەندروستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەر پێشگرتن بە تەشەنای ڤایرۆسی تازەی کۆرۆنا«ئۆمیکرۆن» دەرکردنی ڤیزەی گەشتکاری و زیارەتی لە چوارەمی بەفرانبارەوە بۆ ماوەی دوو حەوتە ڕادەگیردرێت.