شوبات 27, 2022 14:23 Asia/Tehran
  • حزبی شیوعیی کوردستان : شەڕی ئوکراین لە بن سەری سەرمایەداریی دایە

حیزبی شیوعیی کوردستان رایدەگەیەنێت، جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین شێوازێکە لە قووڵبوونەوەی قەیرانەکانی خودی سەرمایەداریی هاوچەرخ.

حیزبی شیوعیی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین بڵاو کردوەتەوە کە تێیدا هاتووە، هەواڵەکان لە ئۆکراینیاوە دڵەڕاوکێیەکی گەورەی لای سەرجەم ئەو هێز‌ و نێوەند ‌و دەوڵەتانە دروستکردووە، کە سەقامگیرییان بەلاوە گرنگە و دەخوازن ناسەقامگیری و مەترسییەکانی شەڕ کۆتایی پێبێت، کەدواجار بارگرانییە لەسەر شانی کۆی مرۆڤایەتی.

باسی لەوەشکردووە، هەوڵی بەرفراوانکردنی هاوپەیمانی ناتۆ و کوتینی دەهۆڵی شەڕ و ئەنجامدانی مانۆری سەربازی لەچەندین ناوچەی گۆی زەوی، هاوکات لەگەڵ گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی لە ماوەی دوو دەیەیی رابردوو، لەئاستی پەیوەندی نێودەوڵەتی ‌و بەردەوامبوونی ناکۆکیەکانی سیاسەتی نێودەوڵەتی، بەرجەستەی ئەو ئاماژەیەیە، کە جیهان پێشهاتێکی جۆری بەخۆیەوە دەبینێت کە پیشاندانی کۆتایی تاک جەمسەرییە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەش کراوە، ئامانجی سەرەکی سەرمایەداری هاوچەرخ  و پلانە سەربازییەکانی و سیاسەتەکانی هاوپەیمانی ناتۆ، بریتیە لەدیدی بەسەربازیکردن، لەرێگای زۆرترکردنی پێشبڕکێی خۆپڕچەککردن و زێدەترکردنی خەرجی سەربازی، بۆ بەلاڕێدابردنی چاوەکانە لەسەر ئەوەی رودەدات.

سەرپەیڤ