ئادار 01, 2022 19:14 Asia/Tehran
  • پەرە پێ درانی ھاوکاریی پەروەردەو توێژینەوە لە نێوان زانکۆی تەورێزو گەرمیانی ھەرێمی کوردستان

سەرۆکی زانکۆی تەورێز لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران و سەرۆکی زانکۆی گەرمیانی ھەرێمی کوردستان لە بارەی پەرە پێ درانی ھاوکاریی پەروەردەو توێژینەوە لە نێوان ئەم دوو زانکۆیە بیروڕایان گۆڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی ئیسنا، «سەفەر نەسروڵڵا زادە» سەرۆکی زانکۆی تەورێز لە کۆبوونەوەی ئۆنلاینی لە گەڵ «فەرھاد غەدیر کەریم» سەرۆکی زانکۆی گەرمیانی ھەرێمی کوردستان، وێڕای پیرۆز کردنی جێژنی متفەڕکی مەبعەس، بە کورتی تیشکی خستە سەر بارستایی و تواناییەکانی جێی سەرنجی پەروەردەو توێژینەوەی زانکۆی تەورێزو ھەروەھا مێژینەو پێشینەی ئەم زانکۆیە لە ھاوکارییە زانستییە نێونەتەوەییەکانداو ئینجا بۆ بەرپا کردنی خولی ھاوبەشی پەروەردەیی لە قۆناغی جۆربەجۆری خوێندن، وەرگرتنی مامۆستایان و ئەندامانی کۆڕی زانستیی زانکۆی گەرمیان، ئامادەیی ڕاگەیاند.

سەرۆکی زانکۆی تەورێز، یارمەتیدانی وەڕێ خستنی بواری خوێندنی تازەو ھاوبەشی لەگەڵ تەورێزدا وەک بەشێک لە تواناییەکانی ئێستا بۆ پەرە پێ دانی ھاوکاری لەگەڵ زانکۆی گەرمیان ھێنایە ئەژمارو وتیشی: زانکۆی تەورێز لە ئاراستەی بەرنامە نێونەتەوەییەکانی ئامادەی ھاریکارییە لەگەڵ زانکۆی گەرمیان و ھێزمەند کردنی ژێرخانە پەروەردەیی و لێکۆڵینەوەییەکان.

سەرۆکی زانکۆی گەرمیانیش وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە پەرە پێ دانی ئاڵووێری زانستی لەگەڵ زانکۆی تەورێز وتی: زانکۆی گەرمیان وەکو زانکۆیەکی لاوو ڕوو لەگەشە پێویستی بە گۆڕینەوەی ئەزمون و کەڵک وەرگرتن لە تواناییەکانی زانکۆی تەورێزە لە ڕووی بەھرە وەرگرتن لە ئەندامانی کۆڕی زانیاری و تاقیگەکانیەوە.

سەرپەیڤ