ئەندامێکی پارتی:لە ھاوپەیمانیی شێعەکان بۆ خێرابوونەوەی ڕەوتی پێکھاتنی دەوڵەتی عێراق داکۆکی دەکەین
ئەندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: پارتەکەی لە لێک نزیک بوونەوەی ڕەوتە شێعەکان کە دیارە دەبێتە ھۆی خێرابوونەوەی ڕەوتی پێکھاتنی دەوڵەتی عێراق، داکۆکی دەکات.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئەلمەعلومە «ماجید شاکەلی» ئەندامی ئێزدیی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق وتی: پارتی لە ھەر چەشنە ڕێککەوتن و لێک نزیک بوونەوەیەکی باڵە شێعەکان کە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو ھەروەھا خێرابوونەوەی ڕەوتی پێکھاتنی دەوڵەتی عێراقی لێ بکەوێتەوە، پێشوازی دەکات.
«ماجید شنگالی» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھەل و مەرجی سیاسی و ئابووریی ئێستای عێراق بەرگەی پەک خرانی لەمە زیاتر ناگرێت، پێشبینیی ئەوەی کرد کە ھەتا دوو حەوتەی داھاتوو سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێردرێت و پاڵێوراوێکی ھاوپەیمانییە سێ قۆڵییەکەو یان ڕەوتی سەدریش بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دیاری بکرێت.