پیرۆزبایی سەرۆکی پارتی لە ڕابەری ڕەوتی سەدر
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی پێکھاتنی ھاوپەیمانیی تازەی «ڕزگاریی نیشتیمان» لە ڕابەری ڕەوتی سەدر پیرۆزبایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندی بە «موقتەدا سەدر»ی ڕابەری ڕەوتی سەدرەوە کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن بەبۆنەی پێکهێنانی هاوپەیمانیی سێقۆڵیی پارتی و سەدر و سوننەکان بەناوی هاوپەیمانیی «ڕزگاریی نیشتمان».
نوسینگەی تایبەتی «موقتەدا سەدر»یش لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە لایەن مەسعود بارزانییەوە پێوە کراوە بۆ ڕاگەیاندنی پیرۆزبایی.
ھەر ھەمان نوسینگە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، «موقتەدا سەدر»یش پەیوەندیی بە «محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمان و «خەمیس خەنجەر» سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان کردووەو بەش بە حاڵی خۆی پیرۆزبایی لێ کردووەن بەبۆنەی پێکهێنانی هاوپەیمانییە سێقۆڵیەکە وەکو دەستکەوتێکی گەورە و گرینگ.
شەوی ڕابردوو به ئامادهبوونى نوێنەرانی ههریهکه له پارتی دیموکراتی کوردستان و کوتلهی سهدر و سەروەری له بهغدا، هاوپهیمانیی «ڕزگاریی نیشتمان» ڕاگهیهندراو دواتر به شێوهیهکى فهرمى ههریهکه له پارتی دیموکراتى کوردستان و هاوپهیمانى سەدر و سووننەکانیش بۆچوونی خۆیان لە بارەی پاڵێوراوانی پۆستەکانی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند.