نیسان 02, 2022 08:37 Asia/Tehran
  • وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی ھەرێمی کوردستان شەرت و مه‌رجی بۆ وتارى مامۆستایانى ئایینى له‌ ره‌مه‌زان دا دیاری کرد

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و کاروبارى ئایینى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داوا له‌ مامۆستایانى ئایینى ده‌کات له‌ وتاره‌کانیان دا ته‌نها له‌سه‌ر بابه‌ته‌ ڕۆحى و ئه‌خلاقى و په‌روه‌رده‌ییه‌کان بێت.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ ته‌نها 10 شه‌وى کۆتایى مانگى ره‌مه‌زان ده‌رگاى مزگه‌وته‌کان له‌دواى نوێژى عیشا تا بانگى به‌یانى کراوه‌ ده‌بێت.

هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکردووه‌ته‌وه‌ که‌ بێجگه‌ له‌ خه‌تیب و پێش نوێژى مزگه‌وته‌کان هیچ که‌سێکى دیکه‌ بۆى نییه‌ وتارو چالاکى دیکه‌ى هه‌بێت.

وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه‌ که‌ "وه‌عز"ى دواى نوێژى عه‌سر ده‌بێت له‌ 25 خوله‌ک تێپه‌ر نه‌کات و بڵندگۆى مزگه‌وت بۆ ناو مزگه‌وته‌که‌ کارى پێ بکرێت. 

سەرپەیڤ