ئەندامێکی یەکیەتی نیشتمانیی لە کەرکوک تیرۆر کرا
راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوکی یه‌کێتی نشتیمانی کوردستان رایگه‌یاند که له‌سه‌ر هێڵن بۆ دۆزینه‌وه‌ی بکوژرانی کادره‌که‌یان.
ئێوارەی دوێنێ شەممە 2ی نیسانی 2022، لە گەڕەکی پەنجا عەلیی شاری کەرکوک روداوی کوشتنی هاوڵاتییەک رویداوه که لەلایەن دوو چەکدراوە دەستڕێژی گوللـه‌ی لێکراوه.
ڕائید عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاشکرایکرد "هاوڵاتییەکە ناوی ڕێبوار محەمەدە و کادیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لە کۆمیته‌ی رێکخستنی 14ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌وامی کردووە".
لەدوای کوشتنی کادره‌که‌ی یه‌کێتی، بکوژەکان هەڵهاتوون و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە روداوەکە ده‌ستپێکردوه.
دواتریش راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوکی یه‌کێتی له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی: "دڵنیایی ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نی پۆلیس له‌سه‌ر ھێڵین بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران تاوه‌کو ده‌ستگیربکرێن و روبه‌رووی یاسابکرێنه‌وه."