لە یادی 42 ساڵەی جینۆسایدی فەیلیەکان ، داوای نێچیرڤان بارزانی بۆ قەرەبووی کوردانی فەیلی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە ساڵڕۆژی 42 ساڵەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی بڵاوکردەوە و رایگه‌یاند، "داوا له حکومه‌تی فیدڕاڵی عیراق ده‌که‌ینه‌وه کوردانی فه‌یلی قه‌ره‌بوو بکاته‌وه".
ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی نیسانی 2022، ساڵڕۆژی 42 ساڵەی جینۆساید و شەهیدانی کوردانی فەیلییە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژە بەوە دەدات، "به‌ڕێز و شکۆوه شه‌هیدان و قوربانییانی کوردانی فه‌یلی و ته‌واوی شه‌هیدانی کوردستان به‌بیرده‌هێنینه‌وه، سه‌ری رێز و نه‌وازشیان بۆ داده‌نەوێنین و سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکیان ده‌نێرین".
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: "له‌کاتێکدا دادگای باڵای تاوانه‌کانی عیراق ئه‌م تاوانه‌ی به جینۆساید ناساندووه، له‌م یاده‌دا داوا له حکومه‌تی فیدڕاڵیی عیراق ده‌که‌ینه‌وه کوردانی فه‌یلی قه‌ره‌بوو بکاته‌وه، به ته‌واوی کێشه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه و زه‌ویوزار و ماڵه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکات و دادپه‌روه‌رییان بۆ مسۆگه‌ر بکرێت".
لە ساڵی 1980 بەبڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش، ناسنامەی عیراقی لە کوردە فەیلییەکان سه‌ندرایەوە و وێڕای زەوتکردنی موڵک و سامانیان، بە هەزاران کەس کوژران و بە دەیان هەزار کوردی فەیلیش ئاوارەی ئێران بوون.