لە چەمچەماڵ ، یادى ئه‌نفال گرژیی تێکه‌وت و رێگا بە بەرپرسانی حکومەتی نەدرا بەشداریی مەراسیمەکە بکەن
ئه‌مڕۆ 14ى 4 ساڵیادى تاوانى ئه‌نفال، مه‌راسیمێک له‌مۆنۆمێنتى ئه‌نفاله‌کان له‌قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به‌ڕێوه‌چوو، له‌ده‌روازه‌ى مۆنۆمێنته‌که‌ش دا ڕێگریی له‌به‌رپرسانى حکومى کرا به‌شداریی مه‌راسیمه‌که بکه‌ن.
بە پێی ھەواڵێکی شارپرێس ، که‌سوکارى ئه‌نفالکراوانى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مڕۆ ڕێگرییان کرد له‌به‌شداریکردنى عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى شه‌هیدان‌و کاروبارى ئه‌نفالکراوانى هه‌رێم له‌مه‌راسیمه‌که‌دا، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیره‌که‌ى حکومه‌تى هه‌رێم ناچار به‌به‌جێهێشتنى چه‌مچه‌ماڵ کرا.
که‌سوکارى ناڕازیی ئه‌نفالکراوان له‌سنورى چه‌مچه‌ماڵ جه‌ختیانکرده‌وه، ئه‌وان زۆر ناڕازیین له‌م حکومه‌ته‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌حکومه‌تى خۆیانى نازانن.
ئەمڕۆ 34 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر جینۆسایدى گه‌لى کورد لە عێراق بەدەستی ڕژێمی بەعسى عێراقیی لەژێر ناوی ئەنفال و به‌هه‌شت قۆناغ.
بە گوێرەی ئەم ھەواڵە ، ناڕه‌زایی که‌سوکارى ئه‌نفالکراوانیش له‌کاتێکدایه، تادێت له‌ساڵیادى ئه‌و تاوانانه‌ى ده‌رهه‌ق به‌گه‌لى کوردستان کراون که‌سوکاره‌کانیان ناڕه‌زایی توند نیشانده‌ده‌ن، هاوشێوه‌ى تاوانى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال، لەساڵیادی ڕاپەڕینیش دا لەڕانیە کەسوکاری شەھیدان بەھەمانشێوە ناڕەزاییان دەربریی‌و بەشێکی زۆریان، وێنەی شەھیدەکانیان لەمۆنۆمێنتەکە لێکردەوەو ڕایانگەیاند، شەھیدەکانیان لەوە گه‌ورەترن لەلایەن دەسەڵاتی کوردییەوە سوکایەتی بەخوێنیان بکرێت‌و کەسوکاره‌کانیشیان فەرامۆشبکرێن.