پەلاماری بە خۆفڕ بۆسەر بنکەی حەشدی شەعبی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i407073-پەلاماری_بە_خۆفڕ_بۆسەر_بنکەی_حەشدی_شەعبی
سەرچاوە خۆجێییەکان باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوەی بە ھێز بە ھۆی پەلاماری خۆفڕی نەناسراو بۆسەر بنکەی رێکخراوی حەشدی شەعبی دەکەن لە ناوچەی زومماری ھەولێر .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2022 02:23 Asia/Tehran
  • پەلاماری بە خۆفڕ بۆسەر بنکەی حەشدی شەعبی

سەرچاوە خۆجێییەکان باسی بیسترانی دەنگی تەقینەوەی بە ھێز بە ھۆی پەلاماری خۆفڕی نەناسراو بۆسەر بنکەی رێکخراوی حەشدی شەعبی دەکەن لە ناوچەی زومماری ھەولێر .

دەزگای دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بۆردومانی دو خاڵی حەشدی شەعبی کرد و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

دژه تیرۆری ھەرێمی کوردستان  شەوی رابردوو  له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک بڵاویکرده‌وه‌، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسراو بۆردومانی دو خاڵی حەشدی شەعبی کردوه‌ و زیانی گیانی و ماددی لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه‌، فڕۆکه‌که‌ بۆردومانی دو خاڵی سەربازیی فەوجی 87ی حەشدی شەعبی لە نێوان دوڕییانی سمود لە ناحیەی زومماری کردوه‌ و لە ئاکامی بۆردومانەکەدا زیانی گیانی و ماددی بەر ئەو دو خاڵە سەربازییەی حەشدی شەعبی کەوتوە.

تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی ئەنجامدانی ئەو هێرشەی رانەگەیاندوە، هەروەها حەشدی شەعبی هیچ راگەیەندراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە.