نیسان 26, 2022 10:32 Asia/Tehran
  • سەرکردەیەکی دەوڵەتی یاسا: کوردو سوننە هەڵوێستێکی روونیان سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل نییە

«حەیدەر ئەللامی» لە سەرکردەکانی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: هاوپەیمانیی سێ لایەنە بەدوای دەستخستنی دەسەڵاتەوەیە و ئامانجی ئەوە نییە دەوڵەتێک پێک بێنێت کە عێراق بەڕێوەبەرێت.

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی هەواڵدریی مێهر، «حەیدەر ئەللامی» لەم بارەیەوە وتی: ڕوانگەی کوردەکان و سونەکان سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل نیشان ئەدات پێیان وایە ئەمە تاوان نییە و هەڵوێستێکی روونیان لەم بارەیەوە نییە.

ناوبراوداکۆکیشی کرد:هاوپەیمانیی سێ لایەنەبەدوای دەستخستنی دەسەڵاتەوەیە و ئامانجی ئەوە نییە دەوڵەتێک پێک بێنێت کە عێراق بەڕێوەبەرێت.

ناوبراو وتیشی: پێوەندیی هاوپەیمانیی دەستەڵاتدار لە گەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس بووە هۆی ئەوەی ڕەوتی سیاسی بگاتە دۆخی ئێستا و قەیرانی کردنەوەی گۆڕەپانی سیاسی عێراقی بەدواوە بێت.

ئەللامی سەبارەت بە تویتی ئەم دواییانەی موقتەدا سەدر لەمەڕ بە بەتاوان زانینی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیلیش، پێی داگرت: بە پێی یاسای سزای ١٩٦٩ ژماەی ١١١ مادەی ١٦٤، ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیل تاوانە بۆیە پێویست نییە دانیشتنێک لە پارلەمانی عێراق بۆ دەنگدان و پەسندکردنی گەڵاڵەی پێشکەش کراوی سەدر بەڕێوە بچێت.

سەرپەیڤ