رووداوەکەی چەمچەماڵ و دەنگدانەوەی لە میدیاکانی ھەرێم
رووداوە کۆمەڵایەتیەکی شاری چەمچەماڵ لە یەکەم رۆژی جەژن ، ھەموانی حەپەساند و لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان بووە بە سەردێڕی ھەواڵەکان .
میدیای شارپرێس لە راپۆرێک دا لەم بارەوە نووسی : ئەمڕۆ سەرلەبەیانیی لە چەمچەماڵ ، له‌سه‌ر سفره‌ى نانى جه‌ژن چوار که‌س کوژران‌و دوانى دیکه‌ش بریندارن، که‌سێکى نزیک له‌قوربانیه‌کانیش زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشکراده‌کات.
کاروان کوڕى ئه‌و ماڵه‌یه که ژماره‌یه‌ک کوژراو‌و برینداریان هه‌یه‌و له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا ورده‌کاریی ڕووداوه‌که‌ى ئاشکراکردو ڕایگه‌یاند، "ئه‌وکه‌سه‌ى زاواى ئێمه بوو، ماوه‌ى شه‌ش مانگه له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌م کێشه‌یان هه‌یه‌و خاوه‌نى پێنج منداڵن".
وتیشى:"10 ده‌قه پێش کاتژمێر 7ى به‌یانى ئه‌مڕۆو له‌کاتى نانخواردنى جه‌ژندا خۆى کردووه به‌ژوورداو ده‌ستڕێژى لێ کردوون، به‌و هۆیه‌وه خوشکێکم که هاوسه‌ره‌که‌ى خۆیه‌تى له‌گه‌ڵ خوشکێکى ترم‌و برایه‌کم‌و برازایه‌کم کوژراون‌و دایکم‌و برازایه‌کى تریشم بریندارن، به‌ڵام دایکم ته‌ندروستى زۆر خراپه".
میدیای خەندانیش لە زاری برای قوربانییەکانی روداوەکەی بەیانی ئەمڕۆی قەزای چەمچەماڵ نووسی ، پێشتر بکوژەکە بە ئۆتۆمبێل لێیداوە، ئاگری لە ماڵەکەی خۆیشی بەرداوە حەوت بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە و تائێستا دەستگیرنەکراوە، دەشڵێت پێش ئێستا دەستڕێژی گوللەی لەماڵی برا گەورەکەیان کردوە.
بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەنگاوییەکانی قەزای چەمچەماڵ، کەسێک بە چەکەوە هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزوی و لەئەنجامدا چوار ئەندامی ئەو خێزانە کە یەکیان هاوسەرەکەی بوە کوشتوە و دو کەسی دیکەش برینداربون کە برینی یەکێکیان سەختە.
بەگوێرەی زانیارییەکان تائێستا نەتوانراوە تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.