تەقینەوەیەک لە سلێمانی ١٣ برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i407848-تەقینەوەیەک_لە_سلێمانی_١٣_برینداری_لێ_کەوتەوە
میدیاکانی ھەرێمی کوردستان باسی بریندار بوونی ١٣ کەسیان کردووە لە ڕووداوێکی تەقینەوە لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2022 03:01 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەک لە سلێمانی ١٣ برینداری لێ کەوتەوە

میدیاکانی ھەرێمی کوردستان باسی بریندار بوونی ١٣ کەسیان کردووە لە ڕووداوێکی تەقینەوە لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بینای کافتریایه‌ک له‌ شه‌قامی «سالم»ی سلێمانی روخاو ١٣ کەس بریندار بوون.

وەک باسی دەکرێت، روداوه‌که‌ به‌هۆی ته‌قینی تانکی غازه‌وه‌ بووه‌ و ١٣ برینداری لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەه‌دوای کاتژمێر یەکی شه‌وی ڕابردوو تانکییه‌کی غاز له‌سه‌ر سه‌ربانی کافتریایه‌ک له‌ شه‌قامی سالم  ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ بینای کافتریاکه‌ روخاوه‌ و دواتریش ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ تیمی ته‌ندروستی و هێزه‌ ئه‌منییه‌کان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌که‌.

هاوکات سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ سه‌نته‌ری فریاگوزاری سلێمانی به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "روداوه‌که‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانکییه‌کی غازه‌وه‌ رویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێک له‌ بیناکه‌ روخاوه‌.

ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە له‌کاتی روداوه‌که‌دا ده‌یان که‌س له‌ناو کافتریاکه‌دا بوونە کە ژماره‌یه‌کیان لێ برندار بووە.

هاوکات سامان شێخ لطیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی رایگه‌یاندووە: تاوه‌کو کاتژمێردووی شەو ١٣ بریندار گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و سه‌رجه‌میان دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره‌ و چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت.