ھەولێر میوانداری لە ٢٠٠ کۆمپانیا دەکات
بە بەشداری پتر لە ٢٠٠ کۆمپانیا، ھەولێر میوانداری پیشانگای نێونەتەوەیی کەرەستەی بیناچێکردنە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی شەفەق نیوز، ڕۆژی سێ شەممە پیشانگای نێونەتەوەیی کەرەستەی بیناچێکردن لە ھەولێر بە بەشداریی ٢١٠ کۆمپانیای نێوخۆیی و دەرەکی دەستی بەکار کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە «سەروەر ھاوار» یاریدەری وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی ھەرێمی کوردستان لە پەراوێزی ئەم پیشانگایە بە میدیاکانی ڕاگەیاند: لەم پیشانگایەدا کۆمەڵێک نوێنەر لە ١٢٠ وڵاتی جیھانەوە لەوانە چین، ھیند، تورکیاو میسر بەشدارن.
«سەروەر ھاوار» ھیواداریی دەربڕی کە ئەم کۆمپانیاگەلە کە نرخی بەرھەمەکانیشیان گونجاوە لە ھەرێمی کوردستان لق و نووسینگە بکەنەوەو بەمجۆرە لە پەرە سەندنی ھەلی ئیش و کار لە ھەرێمیش دا پشکیان ھەبێت.
پیشانگای نێونەتەوەیی کەرەستەی بیناچێکردن لە ھەولێر بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.