ئاب 15, 2022 13:05 Asia/Tehran
  • هادی عامری لەگەڵ مەسعوود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆ بووەوە

هادی عامری لە سەفەرەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان بە شێوەی جودا لەگەڵ مەسعوود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی کۆ بووەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود بارزانی و هادی عامری لە هەولێر کۆبوونەوە و سەبارەت بە کێشە و قەیرانەکانی عێراق گفتوگۆیان کرد و هەر دوولا لە سەر هەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی عێڕاق و چارەسەریی لەمپەر و کێشەکان جەختیان کرد.

هادی عامری دوای سەردانی هەولێر و گفتوگۆ لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکرات سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کۆ بووەوە.

هادی عامری لەو دیدارەدا سەبارەت بە دۆخی ئێستای عێراق و چەقبەستوویی سیاسی گفتوگۆی کرد.

مێدیا عێراقییەکان ئامانج لە سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بۆ هەرێمی کوردستانیان دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ گفتوگۆ و چارەسەری قەیرانەکان وەسف کردووە.

سەرپەیڤ