ئه‌یلوول 14, 2022 08:09 Asia/Tehran
  • سەلاحەدین بەهائەدین:لە ئێستادا گەلی کوردی موسڵمان پتر لە ھەر کاتێکی دیکە پێویستی بە هۆشیاری و پەروەردەی رەسەنی نەوەکان هەیە

سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاندووە: لە ئێستادا گەلی کوردی موسڵمان پتر لە ھەر کاتێکی دیکە پێویستی بە هۆشیاری و پەروەردەی رەسەنی نەوەکان هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،«سەلاحەدین بەهائەدین» ئەمینداری گشتیی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی شورای گشتیی حزبه‌که‌ی لە دەڤەری هەولێر، تیشکی خستە سەر ھەل و مەرجێ ناسک و قەیراناویی عێراق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی و وتیشی: رێکنەکەوتنی لایەنەکان و پەکخستنی پەرلەمان لە عێراق هێندەی تر دۆخەکەی بەرەو ئاڵۆزی و دووڕێیان بردووە.

ئەمینداری گشتیی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە کە، ئەمڕۆکە عێراق و ناوچەکە بە بارودۆخێکی نەخوازرا و هەستیاردا تێپەڕدەبن، ئینجا ڕێک نەکەوتنی لایەنەکان پەک خران و ناکارا بوونی پەرلەمانی عێراقیش هێندەی تر دۆخەکەی بەرەو ئاڵۆزی و دووڕێیان برددوە.

«سەلاحەدین بەهائەدین» ئەمینداری گشتیی یه‌کگرتوی ئیسلامیی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، یەکگرتوو خەمی گەورەی شوناس و پەروەردەی گەلەکەمانی هەڵگرتووە و دژی کلتورە نەخوازراوو نامۆو نەویستراوەکانە، لە ئێستادا گەلی کوردی موسڵمان پتر لە ھەر کاتێکی دیکە پێویستی بە هۆشیاری و پەروەردەی رەسەنی نەوەکان هەیە.

سەرپەیڤ