ڕاوێژی هاوپەیمانیی "ئیدارەی حکومەت" لە هەولێر سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i411985-ڕاوێژی_هاوپەیمانیی_ئیدارەی_حکومەت_لە_هەولێر_سەبارەت_بە_هەڵبژاردنی_سەرۆک_کۆماری_عێراق
سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان رایانگه‌یاندووه‌ که‌ شاندێکی هاوپه‌یمانیی «ئیدەرەی دەوڵەت»ی عێراق له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌م وڵاته‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2022 00:17 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی هاوپەیمانیی

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان رایانگه‌یاندووه‌ که‌ شاندێکی هاوپه‌یمانیی «ئیدەرەی دەوڵەت»ی عێراق له‌ شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی ئه‌م وڵاته‌.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی مەوازین نیوز، نوسینگەی «مەسعوود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوەی ئەم شاندەی سەربە لە هاوپەیمانی تازە پێکهێنراوی "ئیدارەی دەوڵەت" لەگەڵ ناوبراو لە هەولێردا راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەی نوسینگەی بارزانیدا هاتووە: لەم کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پرۆسەی دانوستانە بەردەوامەکان بۆ ئەنجامدانی خولی داهاتووی پەرلەمان و هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ کرا.

بە پشت بەستن بەم بەیاننامەیە، ئەوانەی لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەبوون، رێککەوتن لەسەر ئەوەی پێش ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمان پێداچوونەوە بەو پرسە هەستیارانەدا بکرێت و لەسەر ئەو پرسانە بگەنە رێککەوتن.

میدیاکانی عێراق لەم دواییانەدا پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی بەرفراوانیان بە ناوی "ئیدارەی دەوڵەت" لە نێوان چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان و دوو لایەنی کوردیی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و هاوپەیمانیی ئەلسیادە و ئەلعەزمی (سوننە) و فراکسیۆنی مەسیحیی «بابلیون» ڕاگەیاند.