سازدرانی پیشانگای تایبەتی ئێران لە سلێمانیی
پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ «جەهانبەخش سەنجابی» سکرتێری گشتی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق ڕایگەیاند: لە میانی سەردانەکەی ئەم دواییەی جێگری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری دیپلۆماسیی ئابووریی و شاندەکەی یاوەری بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق،لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کە پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی لە 14 ھەتا 19ی تشرینی دووھەمی 2022 هاوکات لەگەڵ کۆنفرانسی گەشەپێدانی بەشی تایبەتیی ئێران و عێراق بەڕێوە بچێت.
سهنجابی ئاماژهی بهوهش کرد: سێیهم کۆبوونهوهی پهرهپێدانی هاوکاریی دوو قۆڵیش به ئامادهبوونی کهرتی گشتی و تایبهتیی ههردوولا و کاربەدەستانی باڵا له مانگی فڤریەی 2023 له شاری ههولێربهڕێوهدهچێت.
سکرتێری گشتیی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق هەروەها دامەزرانی ناوەندەکانی نێوەندگریی هاوبەش لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی لە داھاتوویەکی نزیکدا ڕاگەیاند.