بەغدا جارێکی تر میوانداری لە سەرۆکی ھەرێم دەکات
«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق جارێکی تر سەردانی بەغدا دەکاتەوەو لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی فیدراڵ و سەرکردە سیاسییەکانی عێراق کۆ دەبێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ردانێکی یه‌ک رۆژه بگاته به‌غدا بۆ ته‌واوکردنی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی حه‌وته‌ی رابردووی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده سیاسییه‌کان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه «نێچیرڤان بارزانی» سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، بۆ ته‌واوکردنی به‌رنامه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی حه‌وته‌ی ڕابردووی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده سیاسییه‌کانی عێراق، به سه‌ردانێکی یه‌ک ڕۆژه ده‌چێته‌وه به‌غدا.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردو پاش دیدار‌و کۆبونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ و ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده‌ی سیاسییەکان و به‌رپرسانی باڵای وڵات، «نێچیرڤان بارزانی» به‌رنامه‌ی ڕۆژی دووھه‌می دیدار‌و کۆبونه‌وه‌کانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی کوردستان بۆئه‌وه‌ی به‌شداریی پرسه‌ی قوربانییانی ڕوداوه دڵته‌زێنه‌که‌ی ته‌قینه‌وه‌ی غاز له دهۆک بکات.
بڕیاره له سه‌ردانی ئه‌مڕۆیدا «نێچیرڤان بارزانی» به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌غدا ته‌واو بکات و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی دیکه له سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای عێراق دیدار و وتووێژ بکات.