سەرۆکی هەنگاریا سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد
«کاتالین نۆڤاک» سەرۆکی هەنگاریا دوای سەردانەکەی بەغدای ڕووی لە ھەرێمی کوردستانی عێراقیش کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «کاتالین نۆڤاک» سەرۆکی هەنگاریا دوای سەردانەکەی بەغداو دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی گەییشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرو لەلایەن «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
«نێچیرڤان بارزانی»، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای پێشوازیکردنی لە سەرۆکی هەنگاریا رایگەیاند، سەردانەکەی «کاتالین نۆڤاک» سەرۆکی هەنگاریا بۆ هەرێمی کوردستان نیشانەی پاڵپشتیی ئەو وڵاتەیە بۆ خەڵکی کوردستانی عێراق، هاوکات سوپاسی هەمو ئەو هاوکارییە سەربازی و مرۆییانەش دەکەین کە لەماوەی چەند ساڵی رابردودا بوداپێست پێشکەشی هەولێری کردوون.
لای خۆیەوە نوسینگەی سەرۆکایەتیی هەنگاریاش لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆیەکەمجار لە مێژودا «کاتالین نۆڤاک» وەک سەرۆکێکی هەنگاریا سەردانی عێراقی کردووە و رۆژانی هەینی و شەممە لەو وڵاتە دەمێنێتەوە، لەو ماوەیەشدا ناوبراو سەردانی هێزەکانی هەنگاریا دەکات کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە هەرێمی کوردستان و عێراق کار دەکەن و مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەکەن.