کانونی دوھەم 05, 2023 04:17 Asia/Tehran
  • بۆردومانی ھەمدیسانی دهۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن تورکیاوە

سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق باسی کرانە ئامانجی هەندێک ناوچەی ئەم وڵاتەی کردووە له لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوه.

تورکیا ماوەیەکی زۆرە بە بیانووی ڕووبەڕووبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ.ک.ک) کە لە لیستی تیرۆریستی تورکیا و ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپادایە، سەروەریی خاکی عێراق پێشێل دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەغدا ئەلیوم، ڕۆژی چوارشەممە، تورکیا گوندەکانی جەبەل کارێی سەر بە پارێزگای دھۆکی باکووری عێراقی کردە ئامانج و لەم پەیوەندییەدا ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە ئەم ھێرشانە قوربانیشی لێ کەوتووەتەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تورکیا ژمارەیەک گوندی پارێزگای دهوکیشی کردووەتە ئامانج.

پێشتر نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق دەستدرێژییەکانی تورکیای لە باکووری عێراق ئیدانە کردبوو و ڕایگەیاندبوو کە، هێرشە دووبارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق پێشێلکارییەکی جیددی سەروەریی بەغداو پێشێلکردنی ڕوون و ئاشکرایە بۆ یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و بەپێچەوانەی دابی دراوسێیەتییە .

سەرپەیڤ