کانونی دوھەم 21, 2023 12:56 Asia/Tehran
  • «بارزانی» سەردانی بەغدا دەکات

«بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداری کردن لە نەریتی «شەهیدی میحراب» سەردانی بەغدای پێتەخت دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە مەبەستی بەشداری کردن لە نەریتی «شەهیدی میحراب» ساڵیادی شەھید بوونی «ئایەتوڵڵا محەمەد باقر حەکیم» ڕابەری پێشوتری ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق سەردانی بەغدا دەکات.

نەریتی «شەهیدی میحراب» ساڵیادی شەھید بوونی «ئایەتوڵڵا محەمەد باقر حەکیم» لەلایەن «عەممار حەکیم» رابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانییەوە رێکخراوە و هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و بەڕێز«بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بانگهێشتی ڕێ و ڕەسمەکە کراون.

محەمەد باقر حەکیم لە ٢٩ـی ئابی ٢٠٠٣ لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گڵکۆی ئیمامی عەلی(ع) لە نەجەفی پیرۆز لەگەڵ کۆمەڵێکی تر لە زیارەتکارانی ئەو شوێنە پیرۆزە شەھید کرا.

سەرپەیڤ