لاھور شێخ جەنگی ھەوڵی گەڕانەوە دەدات
دوابەدوای دەرچوونی بڕیارەکەی دادگای لێکۆڵینهوهی ههولێر لەمەڕ بە فەرمی ناسینی ھاوسەرۆکایەتیی لاھور شێخ جەنگی لە یەکێتیی نیشتیمانی دا ، ناوبراو لە ھەوڵی وەرگرتنەوەی پشکی خۆی لە نێو یەکێتی دایە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، دوێنێ پێنج شەممە دادگای لێکۆڵینهوهی ههولێر لە بڕیارێکدا جەختی لەوە کردەوە کە،یهکێتی نیشتیمانی لهلایهن دوو هاوسهرۆکهوه بهڕێوه دهبرێت که بریتیین له ههریهکه له هاوسهرۆک «بافڵ جهلال حیسامهدین» و هاوسهرۆک «لاهوور جهنگی بورهان».
ئەم بریارەی دادگەی ھەولێر لەگەڵ دژایەتیی یەکێتیی نیشتیمانی دا بەرەوڕوو بووەتەوەو لە ھەڵوێستێکدا کە لە زاری پارێزەرانی «بافڵ تاڵەبانی»ەوە دەربڕدراوە، ڕایگەیاندووە کە، «لاهور جەنگی» نەک ھەر ھیچ پۆستێکی لەنێو یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا نییە، بەڵکو بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێکە لە دەرکراوەکانیش.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەبارەی ڕاگەیەندراوکەی تیمی پارێزەرانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانییەوە وتوویەتی: ئێوارەی دوێنێ «لاهور جەنگی» وەک یەکەم ھەنگاوی دوای بڕیارەکەی دادگەی لێکۆڵینەوەی ھەولێر، ئیمەیلێکی بۆ ھەموو کۆنسولەکان لە ھەولێر و باڵوێزانی ولاتان لە بەغدا ناردووە و خۆی وەک ھاوسەرۆک ناساندووە کە دیارە ئەمەش بووەتە ھۆی توڕە بوونی «بافڵ تاڵەبانی».
بە قسەی ئەم سەرچاوەیە، ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە «لاهور شێخ جەنگی» لە ھەوڵدانێکی تازەدا کە پشتی بە بڕیارەکەی دادگەی لێکۆڵینەوەی ھەولێر گەرمە ئیمەیلێکی بۆ ھەموو کۆونسولەکان لە ھەولێر و باڵوێزانی ولاتە گرنگەکان لە بەغدا ناردووەو، خۆی وەک ھاوسەرۆک پێ ناساندووەن و داوای لێ کردوون کە وەک ھاوسەرۆک مامەڵەی لەگەلدا بکرێت.
وەک باسیشی دەکرێت گوایە «لاھور شێخ جەنگی» تەواوی ئەو بەڵگانەشی کە بە سەلماندنی بانگەشەکەی پێیویستن کردووە بە ھاوپێچی ئیمەیلەکەیو ھەر ئەمەش «بافڵ تاڵەبانی»ی توڕە کردووەو تیمی پارێزەرەکانی ڕاسپاردووە ھەتا بابەتەکە ڕوون کەنەوە و بە فەرمی ڕایبگەیەنن.
جێگای ئاماژەیە لە ئێستادا تیمی پارێزەرانی «بافڵ جەلال تاڵەبانی» بە فەرمی ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاو کردووەتەوەو تیای دا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، بەپێی بڕیاری دادگای تایبەتمەند، «لاهور جەنگی» نەک ھەر ھیچ پۆستێکی لەنێو یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا نییە، بەڵکو بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێکە لە دەرکراوەکانیش.