حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هاوکاریی مرۆیی بۆ زیانلێکه‌وتووانی عه‌فرین دەنێرێت
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق هاوکاریی مرۆیی ره‌وانه‌ی عەفرینی سووریا کرد بۆ فریاکەوتنی زیانلێکه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ١٤ بارهه‌ڵگر هاوکاریی مرۆیی گه‌یانده شارۆچکه‌ی عه‌فرینی سووریا بۆ زیانلێکه‌وتووانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ئەم دواییە.
ئه‌و ١٤ بارهه‌ڵگره‌ی که له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ره‌وانه‌کراوه، سه‌ر له‌ئێواره‌ی دوێنێ له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی بابوسه‌لامه‌وه له سووریا چووه نێو عه‌زاز.
دواتر بارهه‌ڵگره‌کان که خۆراک و پێداویستیی فریاگوزاریی سه‌ره‌تاییان هه‌ڵگرتووه، گه‌یشتنه ناحیه‌ی جندرێس سه‌ربه عه‌فرین، که به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌که‌وه به‌ره‌وڕووی وێرانکاریی بووه‌ته‌وه. باری بارهه‌ڵگره‌کان داگری جلوبه‌رگ، به‌تانی و خێوه‌تن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌کان له ناحیه‌ی جندرێس سه‌دان بینا به ته‌واوه‌تی رووخاون، زیاتر له ٧٠٠ که‌س له بوومه‌له‌رزه‌که‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه و سه‌دان که‌سیش برینداربوونە. کاره‌کانی گه‌ڕان و رزگارکردن له ناحیه‌که بەردەوامە.
له ئه‌نجامی ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ی به گوڕه‌کانی ٧،٧ و ٧،٦ روویاندا و چه‌قه‌که‌ی مه‌ڕه‌شی تورکیا بوو، له ناوچه جیاجیاکانی سووریا لانیکه‌م سێ هه‌زار و ٤٠٠ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج هه‌زار و ٢٤٥ که‌سیش برینداربوونە.