«بارزانی» بۆ به‌شداری کردن له کۆنفرانسى ئاسایشتیى میونشن گەییشتە ئەڵمانیا
«بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئاسایشتیی میونشن گەییشتە ئەڵمانیا.
بە پێی ڕاپۆرتی کناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی هەرێمی کورستان وای بڵاو کردووەتەوە کە، ئه‌مڕۆ هه‌ینى ١٧ی فڤریەی ٢٠٢٣، «بارزانى» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکى فه‌رمى بۆ به‌شداریى له کۆنفرانسى ئاسایشتیى میونشن، گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە «بارزانى» له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و سه‌رکرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له کۆبوونەوەو گفتوگۆکانى په‌یوه‌ست به بوارى ئاسایش و سه‌قامگیرى و ئه‌و ئاڵنگارییانه‌دا ده‌کات که رووبه‌ڕووى جیهان ده‌بنه‌وه.
هه‌ر له میانى سێ رۆژى کۆنفرانسه‌که‌دا سەرۆکی هەرێمی کوردستان چه‌ندین دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شداران و ئاماده‌بووانى کۆنفرانسه‌که‌دا ده‌بێت.