شوبات 18, 2023 22:08 Asia/Tehran
  • بارزانى و سودانی خۆشحاڵیی خۆیانیان بۆ به‌رده‌وام کرانی گفتوگۆکانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دەبڕی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق لە دیدارێکدا خۆشحاڵیى خۆیانیان بۆ به‌رده‌وام کرانى گفتوگۆکانى هه‌ولێر ـ به‌غداو چاره‌سه‌ریى کێشه‌کانى نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور ده‌ربڕى و هاوڕابوون لە بارەی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارى و مه‌ترسییانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵاتەکەیان ده‌بنه‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانی عێراق، «بارزانى» سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ کۆنفرانسى ئاسایشىیی میونشن، له‌گه‌ڵ «محه‌مه‌د شیاع سودانى» سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقى فیدڕاڵ کۆبووه‌وه‌ و دوایین پێشهاته‌کانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ر‌کردنى کێشه‌کانیان و، دۆخى ئابورى و پرسى بودجه‌ى عێراق بۆ ئه‌مساڵى 2023، دۆخى سیاسیى عێراق به‌گشتى، ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه‌و ھەروەھا ئاماده‌یى و ڕۆڵى عێراق له‌ ناوچه‌که‌ و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تىیان تاوتوێ کرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌، هه‌ردولا خۆشحاڵیى خۆیانیان به‌ به‌رده‌وام کرانى گفتوگۆکانى نێوان هه‌ولێرـ به‌غداو چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستور ده‌ربڕى و هاوڕابوون لەمەڕ ئەمەی که‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارى و مه‌ترسییانه‌ى ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه‌، کارى پێکه‌وه‌یى و هاریکاریى هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێکهاته‌کانى عێراقى پێویستە.

سەرپەیڤ