شوبات 21, 2023 22:28 Asia/Tehran
  • یەکێتی باسی ئەوە دەکات کە کێشە نێوخۆییەکەی یەکلا بووەتەوە

تیمی پارێزەرانی «بافڵ تاڵەبانی» باسی ئەوەی کردووە کە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڕیاری بە قازانجی ناوبراو دەرکردووەو وەک سەرۆکی ڕەھای یەکێتیی نیشتیمانی ناساندوویەتی.

لە پاش ئەو کێشەیەی کە لە سەر سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە نێوان «بافڵ تاڵەبانی» و «لاھور شێخ جەنگی» بەدی ھاتبوو، بە پێچەوانەی بڕیارەکەی ھەولێر، بەغدا دەستەڵاتی ڕەھای«بافڵ تاڵەبانی» بە سەر یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی بە فەرمی ناسی.

لەم پەیوەندییەدا تیمی پارێزەرانی «بافڵ تاڵەبانی» ئاشکرای کردووە کە، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە بەرژەوەندیی «بافڵ تاڵەبانی» بڕیاری داوەو ناوبراوی وەک  سەرۆکی ڕەھاو بێ ھاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ناساندووە.

تیمی پارێزەرانی «تاڵەبانی» راشیگەیاندووە، ڕۆژی سێ شەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، دەستەی دادوەرانی هەڵبژاردن بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەکەی ( لاهور جەنگی) دەرکرد و ڕایگەیاند کە «بافڵ تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و تەواوی رێکارەکان یاسایین.

جەختیش لەوە کراوەتەوە کە، بڕیارەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بە هیچ جۆرێک شیاوی تانەلێدان نییە.

سەرپەیڤ