پارێزگارى دهۆک: ڕوداوهکهى شهوی رابردوو دوو کۆپتهر بوون یهکێکیان کهوتووەتته خوارهوه
«عەلی تەتەر» پارێزگاری دهۆک لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی ڕوداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرێک لەسنوری دهۆک ڕایگەیاند:دوو کۆپتەر بوونە یەکێکیان کەوتووەته خوارهوهو ئەوەی دیکەش ڕۆیشتووە، دەزگاکانی ئەمنی لێکۆڵینەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردوە
وتیشی:هیچ هێزێکی کوردی لەو جۆرە کۆپتەرانەی نییە لهههرێمى کوردستان، بەڵام ئەو تەرمانەی لەناویدا بوونە هی چەکدارانی پەکەکەن، تائێستا ئاشکرانەکراوە، کۆپتەرەکە هی کام دەوڵەتە.
پارێزگاری دهۆک، جەختی لەوەش کردەوە، چەکدارانی پەکەکە لەناو کۆپتەرەکەدا بوونە، بەڵام نازانرێت ئەو کۆپتەرە هی کام وڵاتهو ویستویانە بۆ کام دەوڵەت بیانبەن.
شەوی ڕابردوو 15ی ئاداری 2023، کاتژمێر 8:40، کۆپتەرێک لەنزیک گوندی «بێرکیات» لەناحیەی چەمانکێ لەپارێزگای دهۆک کەوتە خوارەوەو تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا که ژمارهیان 7 کهس بوون.