نیسان 18, 2023 17:37 Asia/Tehran
  • ڕۆژانی پشووی جەژن لە ھەرێمی کوردستان دیاری کرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنە جەژنی رەمەزانەوە لە ٢٠ تاوەکو ٢٤ی ئەم مانگە لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکان دەکرێتە پشوی فەرمی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ھەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی (نیسان/٤)ی تا ڕۆژی دوشەممە ٢٤ی (نیسان/٤) لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان پشوی فەرمییە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژی سێشەممە ٢٥(نیسان/٤)ی ٢٠٢٣ دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.

کۆمەڵەی فەلەکناسی لە شاری جددە لە عەرەبستان ڕایگەیاند، بەپێی پێوەری فەلەکناسان مانگی رەمەزانی ئەمساڵ ٢٩ رۆژ دەبێت و رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان و یەکەم رۆژی مانگی شەوالە.

سەرپەیڤ